په‌روه‌رده‌ی فره‌یی
بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌ییه‌و كار له‌سه‌ر ڕۆشنبیری تاك ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی ڕێزلێكتر گرتن و
.پێكه‌و هه‌ڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته‌ باس لهو‌ جیاوازییانه‌ ده‌كات كه‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌هه‌ر مرۆڤێك ده‌به‌خشن و له‌وانی تری جودا ده‌كه‌نه‌وه‌‌. پێشبینی ده‌كرێت قوتابی دوای ته‌واوكردنی ئه‌م كۆرسه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی، مرۆڤێكی تێكڵتر و چالاكتر و سه‌ركه‌وتووتر بێت له‌ مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كانیدا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك و له‌هه‌ر شوێنێك، وه‌له‌هه‌رته‌مه‌نێكدا، به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و ڕوانینی ئاینی و فه‌لسه‌فی و ڕۆشنبیری